کوردستانهەواڵ

کەشناسی : ڕەوشی کەشوهەوای ٢٤ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

ڕێژنە میدیا

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٢٤ کاتژمێری داهاتوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە“.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ، پلەکانی گەرما بە جێگری دەمێننەوە و ، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.

هەروەها  سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم، هەروەها پلەکانی بە جێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٣٨

دهۆک: ٤١

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤١

کەرکوک: ٤٣

سۆران: ٣٧

حاجی ئۆمەران: ٢٤

گەرمیان: ٤٦

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button