رۆژهەڵاتی ناوەڕاستهەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بۆ ئۆردۆغان : هەمان چارەنووسی سەدام حوسێنت دەبێت

ڕێژنە میدیا

 

دوای ئەوەی ئەردۆغان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیلی دابوو، ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وەڵامی دایەوە و رایگەیاند، هەمان چارەنووسی سەدام حسێنی دەبێت.

ئیسرائیل کاتس، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە ڕێی پەیامێکەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی “ئێکس” وەڵامی هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیای دایەوە سەبارەت بە چوونە ناو وڵاتەکەی.

ئەو وەزیرەی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی وتەکانی ئەردۆغاندا نوسیوویەتی ” ئەردۆغان هەمان چارەنووسی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراقی دەبێت، با بیری بێت لەوێ (عێراق) چی ڕوویدا و (سەدام) چۆن کۆتایی هات.”

وەزیرە ئیسرائیلییەکە وێنەیەکی ساتی دەستگیرکردنی سەدام حسێن و ئەردۆغانیشی لەگەڵ پەیامەکەیدا بڵاوکردەوە.

ئەمە دوای ئەوەهات ئەردۆغان دوێنێ یەکشەممە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسانی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، وەک چۆن چووینە قەرەباغ و لیبیا، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ ئەوانەشدا (ئیسرائیل) بکەین، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەمماندا و پێویستە لە ڕووی سەربازییەوە بەهێز بین بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنێین.

ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەو خاڵەی تورکیا لە پیشەسازییەکانی بەرگریدا پێی گەیشتووە ئەگەر زۆر بەھێز بووایە، ئیسرائیل نەیدەتوانی ئەو کارە بکات کە لە ئێستادا بەرامبەر بە فەڵەستینیەکان دەیکات.

بەشی بکە لە

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button