ڕێژنە میدیا
دابەشکردنی فۆرم بەسەر خانەنشینانی هەرێمی کوردستاندا بۆ وەرگرتنی زەوی دەستیپێکرد، بەرپرسێکی خانەنشینی دەڵێت، دەبێت هەموو خانەنشینان لەو بانکە فۆرمەکە وەربگرن کە مووچەی لێ وەردەگرن.
عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایگهیاند، “ئەمڕۆ هەموو خانەنشینانمان دەتوانن بچنە ئەو بانکانەی کە مووچەی لێ وەردەگرن و فۆرمی وەرگرتنی زەوی وەربگرن و دوای پڕکردنەوەشی بیبنەوە بۆ ئەوێ”.
هاوكات ههر ئەمڕۆ لە هەولێریش دابەشکردنی فۆرمی وەرگرتنی زەوی دەستپێدەکات و لە بانکەکانەوە دەدرێتە سەرجەم خانەنشینان کە مووچەی لێ وەردەگرن.
هەر خانەنشینێک ئەمڕۆ یان رۆژانی دواتر بچێت بۆ وەرگرتنی فۆرم، دەبێت دوو وێنەی خۆی، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، ناسنامەی خانەنشینی و فۆرمی وەرگرتنی خۆراکەکەی ببات.
جگە لە خانەنشینان، لە ژمارەیەک لە شارەوانییەکانی هەرێمی کوردستانیش فۆرمی دابەشکردنی زەوی دراوەتە فەرمانبەران.
چۆنێتی پڕکردنەوەی فۆرم
– ناوی چواری داواکاری زەوی (فەرمانبەرەکە)
– ناوی چواری دایک
– شوێنی نیشتەجێبوون بە گوێرەی کارتی زانیاری
– شوێنی لەدایکبوون
– باری خێزانی
– ژمارەی ئەندامانی خێزان
– ئەو فەرمانگەیەی کاری لێ دەکات
– ژمارەی ساڵەکانی راژەی بە نووسین و بە ژمارە
– پشتگیریی بەردەوامبوون لە راژەکەی
– ناوی هاوژین و منداڵەکانی