ڕێژنە میدیا
لاهور شێخ جەنگی لەلێدوانێکدا هۆشداری لەڕەوشی سلێمانی داو رایگەیاند، خودی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسیارە، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەبێت شەرم بکەن.
لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل لە کاتی پرسەی ئەو گەنجەی شەوی رابردوو لەگەڕەكی راپەڕین كوژرا لەلێدوانێکدا رایگەیاند، زۆر بەداخەوە ئەوەی لە سلێمانی دەگوزەرێت لە هیچ شوێنیێكی دونیادا ناگوزەرێت، لە هیچ شوێنێكدا هێزی پێشمەرگە بۆی نییە بێتە ناو شار خەڵك بگرێت.
دەشڵێت، خودی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسیارە لەم دۆخە من پاسەوانەكانم هەڵەبكەن خەتای پاسەوانەكانم نییە خەتای منە واتا من پەروەردەی پاسەوانەكانم نەداوە. رۆژێك پێش ئەوە بافڵ تاڵەبانی سەردانی كۆماندۆی كردووەو دەستخۆشیان لێکردوون.
هەروەها لاهور شێخ جەنگی رونیکردەوە، هێزی كۆماندۆ و دژە تیرۆر بۆیان نییە بێن لەناو شار خەڵك بگرن، ئەوە ئیشی ئاسایش و پۆلیسە دامەزراوە نەماوە لەم شارە هەرچی دامەزراوەی حكومی هەیە تێكیاندا لەم شارە ئەو دوو برادەرە، شەرم بكەن لە خۆتان بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ئەوەی ئێوە دەیكەن بەسە.