ڕێژنە میدیا
حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان، لە ساختەکارێک ئاگادار دەکاتەوە کە بەناوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە داوای کارتی مۆبایلی کردووە و دەشڵێت، بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی تهمموزی 2024، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماوەیەکە کەسێك بە هەر دوو ناوی ساختەی (تارا کەریم ئاغا – Tara Kareem Agha و سۆزان شێخ کەمال بەرزنجی- Sozan Shex Kamal Barznje) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بەتایبەتی مەسنجەری فەیسبووک، بە شێوەیەکی ساختەکارانە، بە ناوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، داوای پارە و کارتی مۆبایل لە خەڵک دەکات.
راشیگەیاند، بۆ ئاگاداریی هەموو لایەک، ئەم کەسە ساختەکارە، دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەكی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە نییە و لایەنە دادوەری و ئەمنییە پەیوەندیدارەکانیش ئاگادار کراونەتەوە کە رێکاری یاسایی لە دژی ئەم کەسە بگرنە بەر و بە دڵنیاییشەوە ئەم ساختەکارە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەوەشخی خستەڕوو کە “دواجار باجی کارە نایاسایی و ساختەکارییەکانی دەدات و بە سزای یاساییی خۆی دەگات”.