پەروەردەیی

ئەم هۆکارەنە دەبنەهۆی دابەزینی ئاستی زیره‌كی منداڵ له‌ خوێندنگا

ڕێژنە میدیا

 

دابەزینی ئاستی ئەکادیمی و توانای زانستی منداڵەکەت لە قوتابخانە زەنگێکی ئاگادارکردنەوەیە و پێویستە دایک و باوک و مامۆستا هەڵوێستەی لەسەر بکەن و بەدواداچونی بۆ بکەن، چونکە لەوانەیە هۆکاری زۆر گرنگ و هەندێ جار مەترسیداری هەبێت، دكتۆر سۆران پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترینیان ده‌خاته‌ ڕوو.

1-بونی کێشەی تەندروستی ئەگەری هەیە منداڵ دووچاری دابەزین و کەوتن لە وانەکانی بکاتەوە، بۆ نمونە کەمخوێنی و کێشەکانی خەوتن و کەمخۆری بەتایبەتی نەخواردنی نانی بەیانیان بەبەردەوامی و نەخۆشیەکانی ڕژێنی دەرەقی،هەروەها بونی کێشەی بینین و کێشەی بیستن.

2-لەوانەیە منداڵەکەت کێشەیەکی دەروونی هەبێت وەکو بونی فشاری زۆر لەسەر منداڵ یان نەخۆشی دەروونی وەکو خەمۆکی و قەلەقی زۆر و هتد.

3-کێشەی خێزانی کێشەی کۆمەڵایەتی وەکو ناکۆکی نێوان دایک و باوک یان جیابونەوەیان لەیەکتر و مردنی کەسانی ئازیز و هەژاری و هتد.

4-کێشەکانی قوتابخانە، بونی کێشە و ناخۆشی لەگەڵ کەسانی تر وەکو قوتابی یان شوفێرەکەی یان هەر کەسێک کە هەراسان بکرێت یان دەستدرێژی بکرێتە سەر، هەندێ جاریش نەگونجان لەگەل مامۆستاکەی لەوانەیە هۆکار بێت.

5-بەلاڕێداچون و هاوڕێ ی خراپ و ئالودە بون بەتایبەتی لە تەمەنی هەرزەکاری.

چارەسەر: باشترین ڕێگاچارە ئەوەیە زوو هەستی پێ بکرێت و هەردەم لە منداڵەکەت نزیک بیت و کێشەکانی لەگەڵ باس بکرێت و هەروەها باسکردن و تاوتوێ کردنی هەر گرفتێک لەگەڵ مامۆستاکانی و لەکاتی نەگەیشتنە ئەنجام سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دڵنیابونەوە لە حاڵەتەکەی و چارەسەری پێویست.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button