ڕێژنە میدیا
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەرمانی دەستبەکاربوونی رادەستی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کرد.
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 30ی تهمموزی 2024، پزیشکیان لە بەردەم ئەنجومەنی شورای وڵاتەکەی سوێندی یاسایی بخوات و وەک سەرۆکی نوێ دەتسبەکار بێت.
سەرەتای ئەم مانگە، لیژنەی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەرکەوتنی مەسعود پزیشکیانی لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا راگەیاند کە توانی زیاتر لە 30 ملیۆن و 530 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت و بە جیاوازییەکی زۆر پێش سەعید جەلیلی رکابەری کەوت، کە 13 ملیۆن و 535 هەزار دەنگی بەدەستهێنابوو.