ڕێژنە میدیا
کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر رادەست کردنەوەی 20 بەندکراوی وڵاتەکەی ڕاگەیاند کە لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستاندا زیندنی کرابوون .
ئاژانسی ههواڵی میهر لهزاری نەسروڵا ڕەشنۆدی کونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر بڵاویكردوهتهوهو دهڵێت: “دواجار بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر لێبوردن و رادەستکردنی 20 زیندانی ئێرانی لە زیندانەکانی هەرێم.”
هاوكات سەرکۆنسوڵی ئێران سوپاسی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردوه بۆ ئازادكردنی ئهو 20 زیندانییه، بهڵام هیچكام له بهرپرسانی ههرێم و ئێران ناسنامه و ئهو دۆسیهیهشیان ئاشكرا نهكردوه كه لهسهر زیندانییهكان ههیه.
ئاژانسی میهر باسی لهوهشكردوه كه عەلی رەزا بێکدەلی، جێگری کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری زیندانیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندوه: لە میانی سەردانەکەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تاران و سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت بۆ هەولێر، باس لە گواستنەوەی زیندانیانی ئێرانی کراوە و بەدواداچوونی بۆ کراوه و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەڵێنی هاوکاری و هەنگاونانیان داوە لەو بارەوە.
بێکدەلی جەختی لەوەشکردوهتەوە: وەزارەتی دەرەوە و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەیان لە هەولێر بەدواداچوون بۆ ئازادکردن یان گواستنەوەی زیندانیکراوانی ئێرانی دەکەن.