ڕێژنە میدیا
گرووپێكی بازرگانی بەمادەی هۆشبەر لە عێراق ئاشكرا دەبن، كە 200 هەزار حەبی هۆشبەریان لەناو برنج و تایەی بارهەڵگردا شاردووەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، باندێكی سێ كەسیی هۆشبەرەكان لە بەغدا ئاشكرا بوون، كە تاوانێكی گەورەیان كردووە.
ئاماژە بەوەش دراوە، گرووپەكە 200 هەزار حەبی هۆشبەریان لە جۆری كپتاگۆن لێ گیراوە.
جەخت كراوەتەوە، گرووپەكە ئەو 200 هەزار حەبەیان لەنێو دوو شوێن شاردووەتەوە و تیایدا هاتووە: ” گرووپەكە حەبە هۆشبهرهكانیان لهناو تایهی بارههڵگرهكان و كیسهی برنج شاردبووەوە، بۆ ئەوەی دواتر بهسهر كەسانی ئالوودەبووی سەر بە خۆیان دابهشی بكەن.”
پێشتر عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق، ڕایگەیاندبوو: “لە هەوڵی كەمكردنەوە و ڕزگاربوونداین لە هەڕەشەی هۆشبەرەكان، ئەمە بەڵایەكە بووەتە دێوەزمە بۆ گەنجەكانمان.”
جەختیشی كردەوە: “مەترسیی هۆشبەرەكان زۆر زیادی كردووە، پێویستمان بە هاوكاری و هەماهەنگی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی هۆشبەرەكان و بەبێ هاوكاریی بەرهەمدار، هەڕەشەی هۆشبەرەكان بەردەوام دەبێت”.
وەزیری ناوخۆی عێراق، روونیشی كردەوە: “گرووپ و مافیای سنووربەزێنی هۆشبەر هەیە لەدەرەوەی وڵات، هەروەها گرووپی ناوخۆیی هەن، كە مامەڵە لەگەڵ گرووپە نێودەوڵەتییەكاندا دەكەن و بازرگانیی بەو مادە مەترسیدارانەوە دەكەن.“