کوردستانهەواڵ

لەلایەن تورکیاوە دانیشتوانی چوار گوندی بادینان ناچاردەکرێن تەنها نۆ کاتژمێر بچنەوە گوندەکانیان

ڕێژنە میدیا

 

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، هاووڵاتیانی چوار گوندی چۆڵکراوی بەری گارێ، ڕێگەیان پێدرا کە تەنیا بۆ نۆ کاتژمێر بڕۆنەوە ناو گوندەکانییان.

کامەران عوسمان  بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕایگەیاند  ، دوێنێ هەینی بەرپرسانی خۆجێی قەزای ئامێدی، ئاگاداری هاووڵاتیانی گوندەکانی “مژێ، کەفنە مژێ، سپیندارێ و گیرگاشێ”یان کردبۆوە کە دەتوانن لە کاتژمێر 8:00ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی تەمووز، تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوارە سەردانی گوندەکانیان بکەن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ئەو شوێنانەی کە ئێستا لێیان نیشتەجێن”.

دەشڵێت “نزیکەی مانگێکە، دانیشتوانی ئەم چوار گوندەی بەری گارێ لە قەزای ئامێدی، بەهۆی بۆردوومانی بەردەوام و ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکەیان، موڵک و ماڵەکانیان جێهێشتووە و بۆ ناحیەی دێرەلوک و پارێزگای دهۆک ئاوارەبوون”.

بەوتەی کامەران عوسمان، ڕێگە پێدانەکەی ئەمڕۆش، بە تەنسیقی نێوان حکومەتی هەرێم و سوپای تورکیا بووە و مەبەست لێی ئەوە بووە، کە هەر هاووڵاتییەک شتێکی لە گوندەکەیدا بەجێمابێت، دەریبکات یاخود بۆ گواستنەوەی پورەی هەنگی هەنگەوانانی گوندەکە بووە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button