ڕێژنە میدیا
تستۆستیرۆن، ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه كه حه‌زو ویستی سێكسیی له پیاودا ده‌جوڵێنێ و له‌ناو گونی پیاو دروست ده‌بێ، حه‌ز و ویستی سێكسییش په‌یوه‌سته به ڕێژه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه لهلهشهدا، هه‌تا زۆر بێت، زیاتر توانای سێكسیی به‌هێز ده‌بێت.
هۆرمۆنی تستۆستیرۆن له به‌یاناندا، به ڕێژه‌ی 30% له هه‌ركاتێكی دیكه زیاتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پیاوان، به‌تایبه‌تی پێش ته‌مه‌نی پیربوون، كاتێك له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستن، ده‌بینن چووكیان ڕه‌ق بووه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڕمۆنه به گه‌نجیی و به‌هێزیی بمێنێته‌وه، پێویسته ئه‌م سه‌رنجانه فه‌رامۆش نه‌كه‌یت:
1- خۆ ڕزگاركردن له چه‌وری لاشه. قه‌ڵه‌ویی دژی ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆڕمۆنێك ده‌رده‌كات دژی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنه.
2- خواردنی سه‌وزه و میوه‌ی تازه، چونكه باشترین هۆكارن بۆ زیادنه‌بوونی هۆڕمۆنی ئه‌سترۆجین له لاشه‌دا.
3- كه‌م خه‌وی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین دژه‌كانی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام كه‌م خه‌و بیت، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 40% هۆڕمۆنی تستۆستیرۆنی لاشه‌ت كه‌م ده‌كات و توانای سیكست كه‌م ده‌كاته‌وه.
4- خواردنی زه‌نك؛ ئه‌م مادده‌یه‌ش له گۆشتی سوور، ماسی، هێلكه و شیره‌مه‌نییه‌كاندا زۆره.
5- خواردنی چه‌وری ته‌ندروست كه پڕیه‌تی له ئۆمێگا3، ئه‌م چه‌وریانه‌ش له زه‌یتوون و زه‌یتی زه‌یتوون و ماسی زۆره.
6- كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێ، هۆكارێكی مه‌زنی ڕزگاربوونه له كه‌مبوونه‌وه‌ی هۆڕمۆنی تستۆستیرۆن له لاشه‌دا.
ئەو خواردنانەی ئارەزووی سێکس زیاد ئەکەن
ئەگەر هەست دەکەیت ئارەزووی سێکسیت کەمیکردووە، کارەکە زۆر ئاسانە و تەنیا خواردنی چەند خۆراکێک حەزی سێکسکردن زیاددەکەن.
1- هه‌نار
ده‌ڵێن ئەگەر ڤیاگرا، میوە بووایە، ئەوا بە دڵنیایی هەنار دەبوو، ئەویش چونکە پاڵپشتی بۆڕییە خوێنەکان دەکات و سوڕی خوێنی خانمان و پیاوان زیاددەکات، ئەمەش واتا زیادکردنی سوڕی خوێن بۆ ئەندامی زاوزێی خانمان و پیاوان و زووگەیشتنە ئۆڕگازم.
2- قه‌ڕنابیت و بروكلی
یارمەتی تێک‌شکاندن و رێکخستنی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجین دەدات و هەبوونی ئاستێکی گونجاوی هۆڕمۆنی ئیستڕۆجینیش پەیوەندی هەیە بە بەهێزی مرۆڤ لەڕووی سێکسی، چونکە زیادبوونی ئیستڕۆجین خانمان و پیاوان تووشی ماندوویی و بێزاری دەکات.
3- تۆوی كوله‌كه
رەنگە تاکو ئێستا تۆوی کوولەکە بەشێکی سەرەکی خۆراکی رۆژانەی تۆ نەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت کە بڕێکی باش لە “L-tryptophan”ی تێدایە و گرنگی هەیە لە دروستکردنی هۆڕمۆنی سیڕۆتۆنین”، کە گەیێنێەرێکی دەمارییە و گرنگی هەیە لە رێکخستنی تەندروستی سێکسی و زیادبوونی ئارەزو.
4: تووتڕك
تووتڕک بڕێکی باشی شەکری “D-mannose”ی تێدایە، کە دیواری بۆڕیەکانی خوێنی ئەندامەکانی زاوزێی مرۆڤ بەهێزدەکات، هاوکات پێشگیری لە تووشبوون بە هەوکردنی کۆئەندامی میزەڕۆ دەکات، کە یەکێکە لە گرفتە سەرەکییەکانی تێکشکاندنی ئارەزووی سێکسی مرۆڤ.
5- چوكولاته
شوکولاتە میزاجی مرۆڤ رێکدەخات و هەوەسی سێکسی مرۆڤ زیاددەکات. چونكه شوکولاتە ماددەی کیمیای “phenethylamine”ی تێدایە و لەکاتی خۆشەویستی و عاشقبووندا دەردەدرێت و مەترسیی خەمۆکی کەمدەکاتەوە، هاوکات مێشک لەکاتی گەیشتن بە ئۆڕگازم بەکاریدەهێنێت.
6- شوتی
خواردنى شووتى سوودێكى گه‌وره به توانای سكسی پیاوان ده‌گه‌ینێت،
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه میوه‌ى شووتى له چه‌ند ماده‌یه‌كى سروشتى وه‌كۆ “لیكۆبین” و “بیتا كارۆتین” پێكهاتووه، بۆیه كاریگه‌ریه‌كى ئیجابی هه‌یه له‌سه‌ر چالاككردنى ته‌ندروستى تاكه كه‌س وبهڤیاگرای سروشتی ناودبرێت.
7- پیاز
پێویسته له‌هه‌موو ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا هه‌بێت و بۆ زیادكردنی توانای سیكسی پیاوان زۆر گرنگه
ئەو خواردنانەی کە توانای سێکسی کەم ئەکەنەوە
بەشێک لە خواردنەکان دەبێتە هۆی ئەگەری کەمبوونەوەی توانای سێکسی بۆیە وا باشتره مرۆڤ خۆی لێ به‌دوور بگرێت.
1-خواردنه‌وه كه‌م شه‌كره‌كان. ئه‌م خواردنه‌وانه كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر هۆرمۆنی سیرۆتونین كه به‌رپرسه له‌هه‌ست كردن به‌خۆشی.
2- خواردنه‌وه كهولیه‌كان. كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر پیاوان‌و ناهیڵێت ره‌پ بون دروست بێت.
3- زۆرخواردنی شیرینی. چه‌وری ناوچه‌ی ورگ ئه‌بێته هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كه ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئاره‌زوه سێكسیه‌كان.
4- چه‌وه‌نه‌ر. دوركه‌وه‌ره‌وه له خواردنی گه‌ر كێشه‌ت هه‌یه له‌رێژه‌ی هۆرمۆنی تستوستیرۆن.
5- ئاوی ده‌به. ماده كیمیاییه‌كان كه له‌و ده‌بانه هه‌یه كاریگه‌ری نه‌رێنیان هه‌یه له‌سه‌ر سپێرمی پیاوان.
6- خواردنه ئاماده‌كراوه‌كان. ئهوچهوریانهی له‌خواردنه خێرا‌و ئاماده‌كراوه‌كان هه‌یه ناهێڵێت ئۆرگازم دروست بێت.