ڕێژنە میدیا
پەیوەندییە مۆدێرنەكان، كێشەیەكی نوێیان هەیە، ئەویش ئەوەیە كە ژیانی خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكەنەوە، كە ئەمەش كارێكی زۆر هەڵەیە، لەبەر ئەم هۆكارانە پێویستە خۆتیان لێبەدوربگریت.
1. هیچ تایبەتمەندییەكی ژیانتان نامێنێت، لە كاتێكدا زۆر پێویستە بە وریایی دیاریبكەیت خەڵك چی لەبارەتەوە بزانێت، بەڵام كاتێك هەمو شتێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكەیتەوە، خەڵكی هەمو دەزانن چی رودەدات لە ژیانتان.
2. خەڵكی قسەتان لەبارەوە دەكەن و بڕیارتان لەسەر دەدەن، ئەمەش وادەكات هەوڵبدەن بە دڵی ئەوان بن، نەك هاوسەرەكەت بە دڵی یەكتر بن.
3. فشاری كۆمەڵگەت لەسەر دەبێت، هەمیشە دەتەوێت سەرنجیان رابكێشیت، هەربۆیە هەوڵەكانت لەپێناو سەرسامكردنی ئەواندا دەبێت.
4. هەمو كەس دڵخۆش نییە بەو ژیانەی كە هەتانە، دەكرێت هیوای ئەوە بخوازن لەیەكتر جیاببنەوە.
5. رۆمانسیەت یارییەكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نییە كە كاتێك نیشانی بەرامبەرەكەتی دەدەیت، هەموان ئاگاداربن، ئەو وشانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكاردێت راستی نیین، هەربۆیە دەكرێت ببێتە هۆی دروستبونی كێشە لە نێوانتان.