تەندرووستی

پرخە کردن لەکاتی خەودا تووشبون بەچەند نەخۆشیەکی مەترسیدار زیاد دەکات

ڕێژنە میدیا

 

لە هەر پێنج کەسێکى پێگەیشتو، کەسێک توشى پرخە دەبێت لەکاتى خەودا، کە زۆرجار کەسەکان دەترسن لەو کاتەدا هەناسەیان بوەستێت یاخود کێشەى بۆ دروست ببێت و ئەمەش دەبێتە هۆى دروستبونى کێشە بۆ ژیانى رۆژانەیان.

پرخە لەکاتى خەوتندا کێشەیەکە نابێت بە سادەیی وەربگیرێت و هەوڵى چارەسەرى نەدرێت، چونکە بەپێى وتەى پزیشکان پرخە بۆ ماوەیەکى درێژ دەکرێت ئەگەرى توشبون بە نەخۆشییەکانى دڵ بە رێژەى 30% و جەڵتەى مێشک بە رێژەى 60% زیاد بکات.

دەیڤد چارلى، پزیشکێکى پسپۆڕى بەریتانییە و لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەو کەسانەى بۆ ماوەیەکى درێژ توشى پرخە دەبن لەکاتى خەودا ئەگەرى توشبونیان بە نەخۆشییەکانى دڵ و مێشک هەیە و لە روى دەرونییشەوە ئەگەرى هەیە توشى خەمۆکى ببنەوە.

دەشڵێت: ئەو کەسانەى ئەو حاڵەتەیان هەیە ئەگەر هەیە لە تەمەنێکى کەمدا توشى شەکرەى جۆرى دوو ببنەوە، باس لەو کێشانەش دەکات کە پرخە زیاد دەکەن و دەڵێت: قەڵەوى و خواردنەوەى ماددە کهولییەکان و جگەرەکێشان و خەوتن لەسەر پشت پرخە لەکاتى خەودا زیاد دەکەن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button