ڕێژنە میدیا
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێری بهشێوهی ئهزموونی لە گەڕەکێکی شاری هەولێر راگەیاند.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 25ی تەمموزی 2024، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەزارەتی کارەبا بە خۆشحاڵییەوە دەستپێکی پڕۆژەیەکی ئەزموونی رادەگەیهنێت، ئامانج لێی دابینکردنی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێرییە بۆ بەشێکی دانیشتووانی گەڕەکی شادی، کە دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای شاری هەولێر.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە: بەهۆی ئەوەی پرۆژەکە لە قۆناغێکی ئەزموونیدایە، هەماهەنگی پێویست لەگەڵ موهلیدەکانی گەڕەک کراوە بە مەبەستی رێگریکردن لە ئەگەری پچڕانی کارەبا لە ناوچەکەدا.
هاوکات جەختی کردووەتەوە: مانگانە سەرجەم دانیشتووان و شوێنە بازرگانییەکانی ئەم گەڕەکە تەنها یەک پسوولەی کارەبایان بۆ دێتەوە، کە بەشێوەیەکی بەردەوام لەڕێگەی کورتەنامە SMSـەوە ئاگاداردەکرێنەوە لەبارەی رێژەی بەکارهێنانیان، ئەمەش ئاسانکارییەکە بۆ ئەوەی ئاستی بەکارهێنانیان بزانن.
لە روونکردنەوەکەدا ئهوهش هاتووە: ئەم پرۆژە ئەزموونییە یارمەتیدەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت لەوەی باشتر لە پێویستی و داواکارییەکانی هاووڵاتییان تێبگات، تا لە داهاتوودا بتوانێت کارەبای 24 کاتژمێری بەشێوەیەکی کارامە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان دابین بکات.