ڕێژنە میدیا
سزای له‌سێدارەدانی کامه‌ران شێخە، كه رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت بەندکراوێكی مەزهەبیی کورد بووه، دوای 15 ساڵ بەندکران جێبەجێ کرا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ده‌ڵێت: سزای له‌سێدارەدانی کامه‌ران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی شاری مەهاباد دوای 15 ساڵ بەندکران، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کراوه.
به‌پێی رێكخراوه‌كه ناوبراو دوایین تۆمەتباری دۆسیەیەک بووه کە لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا زۆربه‌یان لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.