ڕێژنە میدیا
ڕێوڕەسمی دەستاو دەست کردنی پۆستی بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەرێوەچوو .
کاتژمێر ۱۱:٠٠ی پێش نیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٢ی تەمووزی ٢٠٢٤ لە دیوانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رێوڕەسمی دەستا و دەستکردنی پۆستی بریکاری وەزارەت بەڕێوە چوو لە نێوان هەردوو بەڕێزان (بەرەڤان حمدی حسین و دکتۆر ناڤسر عبدالقادر عبداڵ).
لەو رێورەسمەدا وەزیری وەزارەتی شەهیدان و ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتیەکان و بەڕێوبەران و فەرمانبەرانی دیوانی وەزارەت ئامادەبوون.
سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر بریکاری نوێی وەزارەت و هیوای خواست بە دڵسۆزیەوە بەردەوام بێت لەخزمەتکردنی کەس و کاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.