گروپێکی تری ئاینی تووندڕەو لە عێڕاق سەرهەڵدەدات ده‌سه‌ڵاتداران به‌دوایاندا ده‌گه‌ڕێن
ڕێژنە میدیا
له عێراق گروپێكی ئاینی ئاڵۆز هه‌یه، به “گروپی قوربان” ناسراون، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ده‌ركه‌وتن و پاشان دیارنه‌مان. به‌ڵام به‌م دواییانه دیسانه‌وه سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌دوایانه‌وه‌ن.
ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه بۆ “نزیكبوونه‌وه” له ئیمامی عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب چواره‌م خه‌لیفه‌ی راشدین، خۆبه‌خشانه خۆیانده‌كوژن و ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق رایگه‌یاند رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، له چوار پارێزگای ناوه‌ڕاست و باشوری وڵات 39 ئه‌ندامی گروپه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه.
ده‌زگای ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند توانیویانه 4 ئه‌ندامی بزووتنه‌وه ئاینییه لاده‌ره‌كه له پارێزگای واست و 35 ئه‌ندامی دیكه‌یان له پارێزگاكانی دیوانیه و به‌سره و موسه‌نا ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ڵێت: “دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان، به راشكاوی دانیان به‌وه‌داناوه سه‌ر به‌م بزووتنه‌وه لاده‌ره‌ن و به‌نیازبوون سروت و رێوڕسمه تووندڕه‌وه‌كه‌یان، له‌رێگه‌ی تیروپشكی قوربانه‌وه، ئه‌نجامبده‌ن و تێدا ئه‌و كه‌سه هه‌ڵبژێردرێت كه تا مردن خۆی هه‌ڵده‌واسێت”.
گروپی قوربان كێن؟
زانیاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌م گروپه نییه كه زۆرجار به گوێره‌ی ساڵنامه‌ی كۆچی، له مانگی موحه‌ڕه‌م و له یادی عاشورا و كوشتنی ئیمام حسێنی كوڕی عه‌لی ده‌ست به‌چالاكییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
گێڕانه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕ و عه‌قیده‌ی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌م گروپه‌ن جیاوازه، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئه‌وان ئیمام عه‌لی كوڕی ئه‌بو تالیب به خالق داده‌نێن، كه‌چی هه‌ندێكی دیكه ده‌ڵێن ئه‌وانه ته‌نها له خۆشه‌ویستیان بۆ ئیمامی عه‌لی، زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن و له پیناو ئه‌وه‌ی له به‌هه‌شت پێی بگه‌ن، خۆیان ده‌كوژن.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م گروپه وه‌ك پارتێكی نهێنی كارده‌كات، ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ر به‌م گروپه‌یه، هیچ كه‌سێكی دیكه ناناسێت ته‌نها ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه هێناویه‌تییه ناو گروپه‌كه‌وه، ئه‌میش ته‌نها ئه‌و كه‌سه ده‌ناسێت كه هێناویه‌تییه ناو گروپه‌كه‌وه و كاره‌كه به‌م جۆره‌یه.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م ته‌كتیكه: “كێشه‌ی بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دروستكردووه، چونكه ده‌ستگیركردنی هه‌ر ئه‌ندامێك، ده‌رئه‌نجامی باشی نابێت بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی گروپه‌كه. هه‌ر بۆیه زۆرجار پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه، له كه‌سێك یان لانی هه‌ره زۆری له دوو كه‌سدا كورتده‌بێته‌وه”.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵگری له پارێزگای زیقار “گروپه‌كه كه‌ناڵی داخراوی تایبه‌ت به خۆیان له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام هه‌یه، تێیدا كات و ساتی ئه‌نجامدانی تیروپشكه‌كه دیارده‌كه‌ن كه په‌یوه‌سته به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سه‌ی قوربانی به گیانی خۆیده‌دات”.
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كه بۆ ماڵپه‌ڕی “ئه‌لحوڕه”ی روونكردووه‌ته‌وه كه “ئه‌ندامانی گروپه‌كه، زۆر به‌خێرایی له شوێنێكی دیاریكراودا كۆده‌بنه‌وه و به په‌له تیروپشكه‌كه ئه‌نجامده‌ده‌ن، پاشان چه‌ند سروتێكی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن كه بریتییه له خوێندنه‌ی هه‌ندێك نزا و پاڕانه‌وه‌ی ئاینی و داگیرساندنی مۆم، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بۆ كه‌سه‌كه رێكبخه‌ن كه له تیروپشكه‌كه‌دا براوه بووه و ده‌ڕوات بۆ به‌هه‌شت. دوای ته‌واوبوونی تیروپشك و سروته‌كه، كه‌سی هه‌ڵبژێردراو، زۆرجار بێ یارمه‌تی ئه‌وانی دیكه، به ده‌ستی خۆی، خۆی هه‌ڵده‌واسێت”.
ئه‌و ئالۆزی و نهێنییه‌ی ده‌وری ئه‌م گروپه‌ی داوه، یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بووه‌ته‌وه كه ئه‌ركی راوه‌دونان و ده‌ستگیركردنیان پێسپێردراوه. چونكه گروپه‌كه سه‌ركرده‌یه‌كی ناسراوی نییه، یان مه‌رجه‌عییه‌تی ئاینی و ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه‌یه‌كی روون و ئاشكرای پاره‌داركردنیشیان نییه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه، گه‌نجن و ته‌مه‌نیان له 20 ساڵ تێپه‌ڕ ناكات و به‌زۆری له ده‌وروبه‌ری شاره گه‌وره‌كان و گوند و شوێنه دووره ده‌سته‌كان نیشته‌جێن كه تێیدا هه‌ژاری و بێكاری و جه‌هل و نه‌زانین بڵاوبووه‌ته‌وه.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی ئه‌م گروپه، پێش 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له ناوچه‌ی سوق ئه‌لشیوخ له شاری ناسرییه بوو. له‌و كاته‌دا له ناو ماڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی پچر پچڕیان سازده‌كرد و سروت و تیروپشكی خۆكوشتنه‌كه‌یان ئه‌نجامده‌دا.
چه‌ند مانگێك دوای ده‌ركه‌وتنیان، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، توانیان بگه‌نه یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كانیان و له یه‌ك ئۆپه‌راسیۆندا، نزكه‌ی 30 ئه‌ندامیان ده‌ستگیر كرد. دوای ئه‌م گورزه، راسته‌وخۆ گروپه‌كه دیارنه‌ما، كه‌چی له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا، دیسانه‌وه ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه.
عوده‌ی به‌جای شه‌بیب ئه‌كادیمیست و توێژه‌ر له كاروباری گروپه ئاینییه‌كان ده‌ڵێت: “یه‌كێك له سروته‌كانی ئه‌م گروپه، بریتییه له به پێ رۆشتن بۆ سه‌ردانیكردنی مه‌زارگای هه‌ندێك له ئیمامه شیعه‌كان. ئه‌م سه‌ردانانه مه‌زارگه‌ی ئیمام ره‌زا له ئێران له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وان مه‌ودایه‌كی زۆر به پێ ده‌بڕن و له پرۆسه‌یه‌كدا كه هه‌ندێكجار زیاد له 40 رۆژ ده‌خایه‌نێت، له سنووری ئێران ده‌په‌ڕنه‌وه”.
هه‌روه‌ها شه‌بیب ده‌ڵێت: “ئه‌م گروپه، له‌و گروپه ده‌چێت كه به گروپی پاكژگه‌راكان/ الطهرانیة/ Puritanism ناسراون و باوه‌ڕیان به بیرۆكه‌ی پاكبووه‌وه له گوناهه‌كان هه‌یه و هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانی قوربانیدان و پاكردنه‌وه‌ی ده‌روون بگونجێنن”.
ئه‌و توێژه‌ره باس له‌وه ده‌كات: “چه‌ندین فاكته‌ر له پشت خزانی ئه‌م گه‌نجانه‌وه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه بگرنه‌به‌ر، دیارترینیان بریتییه له بێكاری، هه‌ژاری، بڵاوبوونه‌وه‌ی جه‌هل و نه‌زانین له ناو كۆمه‌ڵگادا”.
س-وێستگە