ڕێژنە میدیا
لەشکر حەمید ئەندازیاری خۆراک باسی نهێنیەکی مەترسیدار لەسەر بەرهەمی هاوردەی هەنگوین دەکات و دەڵێت مەترسیدارە .
سەبارەت بەو هەنگوینانەی لە ئیستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانن لەشکر حەمید تایبەت بە ڕێژنە میدیای ڕاگەیاند و وتی ” زۆربەیان هەنگوین نین و لە مادەی جۆراوجۆر دروست دەکریت و خواردنی تووشی گرفتی تەندرووستیت دەکات و مەترسیدارە” .
سەبارەت بە ئەو پێکهاتانەی ئەو هەنگوینانەی لێ دروست دەکرێت بریتین لە شەکر و ڕەنگ و تام و بۆن و لیمەندۆزی و کارامێڵ .
سەبارەت بە هاتنەناوەوەیان بۆ ناو هەرێمی کوردستان ئەو ئەندازیارە دەڵیت زۆربەیان بەخاڵی پشکنین و کوالێتی کۆنتڕۆڵدا تێپەڕیون و دێنە خاکی هەرێمەوە بە هەنگوینی ئەسڵی بە هاوڵاتیان دەفرۆشرێت