ئابووریکوردستانهەواڵ

بەغدا : لیستی مووچەی مانگی ۷ ی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەتکردەوە

ڕێژنه میدیا

هەرچەندە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوتیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق لیستەكەی ڕەتكردووەتەوە و بە ئیمیڵێك لیستەكەی ڕەوانەی هەرێم كردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی زۆری جیاوازی ژمارەی فەرمانبەران لەو لیستەی كە نیردراوە بۆ بەغدا بەراورد بە لیستی مانگەكانی ڕابردوو.

بەگوێرەی ئەوزانایرییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوە ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو لیستەكەی كە ئەمڕۆ كە وەزارەتی دارایی هەرێم ڕەوانەی بەغدای كرد لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕەتكراوەتەوە و لێیان وەرنەگیراوە، ئەوەش بەهۆی بوونی ژمارەیەكی زیاتر لە فەرمانبەر بەراورد بە مانگەكانی ڕابردوو لەگەڵ بوونی كەموكورتی لە لیستەكەدا.

ئاماژەبەوەشكراوە، هەر لەدوای گەیشتنی لیستەكە بە وەزارەتی دارایی عیراق، لەرێگەی ئیمێڵێكەوە لیستەكە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوەتەوە و داواكراوە كە ئەو كەموكورتیانەی لە لیستەكەدا هەبوون چارەسەریان بكەن پاشان رەوانەی بكەنەوە، بۆیە لە ئێستادا وەزارەتی دارایی هەرێم سەر قاڵی چارەسەركردنی ئەو كەموكورتیانەدایە.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەی بڵاوكردەوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانیان ڕەوانەی بەغدا كردووە و بە تێبینیش ئەوەیان خستبوویە ڕوو كە لیستی مووچەی خانەنشینان بە هاوتاكراوی ڕەوانەی بەغدا كراوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button