کوردستانهەواڵ

کەشناسی : پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

ڕێژنە میدیا

 

كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما دوو بۆ سێ پله‌ به‌رزده‌بێته‌وه‌ به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ.

به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی ته‌مموزی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 22ی ته‌مموزی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم وتوویه‌تی، ئاسمان ساماڵ دەبێت،

ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42

سلێمانی: 41

دهۆک: 42

کەرکوک: 46

هەڵەبجە: 43

زاخۆ: 42

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 30

گەرمیان: 46

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button