ڕێژنە میدیا
دوای 10 ساڵ لەخزمەتکردن قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە مەراسیمێکدا دەستبەرداری پۆستەکەی بوو، بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز بە کاتیی لە شوێنەکەی دانرا.
زانا ڕەحمان دوای 10 ساڵ لە کارکردنی وەک قائیمقامی قەزای پێنجوین لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، لەسەر خواستی خۆی دەستبەرداری پۆستەکەی بو، هەر ئەمڕۆش ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتکرا و هێمن ئیبراهیم بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز وەک قائیمقامی نوێی پێنجوێن دەستبەکاربو.
زانا ڕەحمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئیدارەدانی سنوری پێنجوێن کارێکی سەختە و هەوڵی زۆریدا، بەداهاتی ناوچەکە خزمەتی دانیشتوانی پێنجوێن بکرێت، بەڵام حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بوە و بەبیانوی قەیرانی دارایی داواکارییەکانی جێبەجێنەدەکرد.
وتیشی: نە خیانەتی سەربازی نە کۆمەڵایەتی نە ئەمنی نە نیشتیمانی نەکردوە، لەماوەی ئەم 10 ساڵە بە دوو ئاڕاستە کاری کردوە و بەردەوام هەوڵیداوە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بخرێنەگەڕ، سێ ساڵە حکومەتی عێراق پارەی بۆ قیرتاوکردنی چەند رێگایەکەی پێنجوێن دابینکردوە، بەڵام خەرج ناکرێت.
لە ساڵی ڕابردودا کاتێک هاوڵاتیانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام بۆ قەزاکەیان زانا ڕەحمان، قائیمقامی پێنجوێن دەستی لە کارکێشایەوە، دواتر هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن دەستبەرداری خۆپیشاندانەکەیان بون و رێگریان کرد لەوەی ناوبراو واز لە پۆستی قائمیقامییتی هەڵەبجە بهینێت.