ڕێژنە میدیا
وته‌بێژێك به‌ناوی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌نه‌وه دوای هێرشه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆی ئیسرائیل بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی نه‌وتیی وڵاته‌كه‌یان، به‌یاننامه‌یه‌كی خوێندنه‌وه‌و تیایدا جه‌ختیكرده‌وه كه وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه‌و به‌تامه‌ی شه‌ڕی درێژخایه‌نن جا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌رچییه‌ك بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه میدیاكانی یه‌مه‌ن بڵاویانكرده‌وه كه ده‌نگی چه‌ند زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له شاری حه‌دیده‌ی سه‌ر ده‌ریا له خۆرئاوای یه‌مه‌ن بیستراوه‌و وتویانه كه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی گورزی ئاسمانییه‌وه بووه‌و ئامانجه‌كه دامه‌زراوه‌كانی نه‌وت بووه له به‌ندره‌ی شاری حه‌دیده، دواتریش ده‌ركه‌وت كه ئیسرائیل ئه‌و گورزه‌ی وه‌شاندوه.
دوای هێرشه‌كه‌ش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: “به‌نده‌ره‌كه‌مان بۆردومان كرد و په‌یامێكمان به دوژمنه‌كانمان دا و پێمان وتن: “خۆتان له قه‌ره‌مان مه‌ده‌ن، هه‌ركه‌سێك هێرشبكاته‌سه‌ر ئیسرائیل، باجێكی قورس ده‌دات”.
له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه، وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن له سه‌نعای پایته‌خته‌وه كه‌له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كاندایه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: ئه‌و شوێنه‌ی بۆردومان كراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌كارده‌هێنرێت و ئامانجه‌كه مه‌ده‌نییه نه‌ك سه‌ربازی، وتیشی: هێزه‌كانمان وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل ده‌داته‌وه ئامانجه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كاته ئامانج، وه‌ك پێشتریش جه‌ختمان كردوه‌ته‌وه، ناوچه‌ی یافا له ئیسرائیل ناوچه‌یه‌كی نا ئارام ده‌بێت.
وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌مه‌ن وتیشی: “پشت به‌خوا ئامانج و كاردانه‌وه‌كان هه‌رچییه‌ك بێت، خۆمان بۆ شه‌ڕی درێژخایه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمنه ئاماده ده‌كه‌ین تا دوژمنكاری و گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌لی فه‌له‌ستین له غه‌ززه راده‌گیرێت”.