ڕێژنە میدیا
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە نووسراوی فەرمی رەزامەندی لەسەر داوای نەوەی نوێ دەربڕیوە بۆ تەواوکردنی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێڵەیی رانیە، کە ماوەی چەند ساڵێکە کارکردن تێیدا راگیراوە.
لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، پێویستە نەخۆشخانەکە تەواو بکرێت و تەواوی بودجەکەشی لەلایەن بەغداوە بۆ تەرخان دەکرێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە پێشتر بە نووسراوێک کە واژۆی سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لەسەربوو، نەوەی نوێ داوایەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو کە کارەکانی نەخۆشخانەی ٣٠٠ قەرەوێڵەیی رانیە تەواو بکرێت