ڕێژنە میدیا
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست دەزگای ڕێژنە میدیا کەوتوە بڕیاردراوە کە سبەی شاندێکی هەرێم بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغدا بکات .
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کردوە ئەو شاندە سبەی لیستی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی هەرێمیان پێیە و ئاراستەی بەغدای دەکەن
بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان : ئەگەر وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان تەواوبێت ، ئەوە لیستی مووچەی مانگی حەوت رادەستی چاودێریی دارایی عێراق دەکرێت”.
جێگای ئاماژەیە رۆژی ٩ـی تەمموز دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کراوە، بەڵام بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتی کارەبا، هێشتا فەرمانبەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
هاوکات ئەمڕۆ شەممە ( شۆخان عومەر ) ، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بەکەناڵەکانی ڕاگەیاند و وتی”وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری کردینەوە مووچەی مانگی ٦ـی خانەنشینانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ـی پێشمەرگە رابگرین و لەگەڵ مووچەی مانگی تەمووز دابەش بکرێت.”