ژمارەی کوژراوان و قوربانیانی جەنگی غەزە بەرز بوەوە و ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد
ڕێژنە میدیا
ژماره‌ی قوربانییانی هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه له مانگی ده‌یه‌میدا به‌رزبووه‌وه و ژماره‌ی كوژراوان نزیكبووه‌ته‌وه له 39 هه‌زار كه‌س.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی ته‌مموزی 2024 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل تا ئێستا كه پێی ناوه‌ته مانگی ده‌یه‌می، 38 هه‌زار و 919 كه‌س كوژراون.
وه‌زاره‌ته‌كه له 288هه‌مین ڕۆژی جه‌نگی سه‌ر غه‌ززه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “له ماوه‌ی 48 كاتژمێر تا به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه، لانیكه‌م 71 كه‌س كوژراون”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، كۆی ژماره‌ی برینداره‌كان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ 89 هه‌زار و 622 بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه هێشتا زۆرێك له قوربانییه‌كان له‌ژێر داروپه‌ردوو و له‌سه‌ر ڕێگاكاندان و تیمه‌كانی ئه‌مبولانس و فریاگوزاری ناتوانن ده‌ستیان پێبگات.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی فه‌له‌ستینی “وه‌فا” بڵاویكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای ئیسرائیل له 24 كاتژمێری رابردوودا له ناوچه جیاجیاكانی كه‌رتی غه‌ززه، لانیكه‌م 24 كه‌س كوژراون و ده‌یان كه‌سیش برینداربوون.