ڕێژنە میدیا
مێڤان خدر 7 ساڵ لەسەر یەك بەشداری تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی كرد، دوای 13 جار بەشداری سەركەوت
مێڤان خدر، دانیشتوی گوندی كه‌ژه‌كه له سیده‌كان، ك بە حەوت ساڵ پۆلی 12ی ئامادەیی بڕیوە دەڵێت:”ماوه‌ی حه‌وت ساڵ بوو، ته‌نها له‌سه‌ر یه‌ك وانه ئه‌ویش بابه‌تی بیركاری بوو ده‌كه‌وتم، دوای كۆڵنه‌دانم و 13 جار تاقیكردنه‌وه ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتنم به ده‌ست هێنا”.
دەشڵێت:”بۆیه ئه‌گه‌ر تا له ژیاندامابام و ده‌رنه‌چووبام هه‌موو ساڵێك تاقیكردنه‌وه‌م ئه‌نجام ده‌دا و داواش لە قوتابیان دەکات بێ ئومێد نه‌بن و به‌جارێك كه‌وتن ده‌ستبه‌رداری هیوا و ئاواته‌كانیان نه‌بن، دواجار سه‌ركه‌وتن هه‌ر مسۆگه‌ره”.