تەندرووستی

هۆکارێکی تری ئەگەری مردن بە شێرپەنجەی پڕۆستات ئاشکرا کرا

ڕێژنە میدیا

 

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، ئەوانەی جگەرەدەکێشن و تووشی شێرپەنجەی پڕۆستات دەبن، ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە شێرپەنجەکە زیاترە بەراورد بەوانەی جگەرە ناکێشن.

دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، کێشانی جگەرە و نێرگەلە مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات زیاددەکەن، تەنانەت ئەگەری مردن بە نەخۆشییەکەش زیاددەکەن.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکەی دەزگاکە هاتووە کە کێشانی جگەرە و نێرگەلە ئەم کاریگەرییانەی دەبێت لەسەر توانای وەچەخستنەوە و زایەندی وەکو؛

– زیادبوونی تووشبوون بە نەزۆکی

– تێکدانی هۆرمۆنەکانی زۆربوون

– لاوازبوونی توانای سێکسی

– تێکدانی بۆماوە مادەکانی نێو سپێرم

لە توێژینەوەیەکی دیکەی ئەمریکی کە لەسەر 400 هەزار منداڵ کرا دەرکەوت، ئەو خانمە دووگیانانەی بەرکەوتەن بە دووکەڵی جگەرە و نێرگەلە کۆرپەلەکانیان دووچاری ئەمانە دەبن؛

– کەمیی کێش دوای لەدایکبوون

– ناڕێکیی هەناسەدان

– تووشبوون بە نەخۆشییە سکماکییەکان

– مردنی لەناکاوی کۆرپەلە

– مردن بەهۆی لەبارچوونەوە

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button