تەندرووستی

هۆکارەکانی دروست بوونی کیسی هێلکەدان چین ؟

ڕێژنە میدیا

 

1-زۆریی ڕێژەی ئەنسۆلینی خوێن، کە وا ئەکات ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە (androgens) زیاد بکات.

2- هەبوونی هەوکردن لە لەشدا یەکێکی ترە لەو هۆکارانەی وادەکات ڕێژەی هۆڕمۆنی نێرینە زیاد بکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر هێلکەدانان هەیە کە ڕێگری لێ دەکات.

3-هۆکاری بۆماوەیی، زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوە داوە ئەم نەخۆشییە بۆماوەییە و جینەکان کاریگەرییان هەیە لەسەری.

4- دەردانی ڕێژەیەکی بەرز لە هۆڕمۆنی نێرینە لەلایەن هێلکەدانەوە، کە ئەمە ڕێگری لە هێلکەدانان دەکات،

هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی مووی لەش و دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار.

‎لەگەڵ ئەمەشدا زۆربەی کات هۆکاری دیار نابێ .

‎ئامادەکردنی
‎دکتۆر کۆچەر شێخانی
‎مامۆستای فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی کۆیە

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button