ڕێژنە میدیا
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست رایده‌گه‌یه‌نێت كه ژیانی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی هه‌ولێر له مه‌ترسیدایه و مانگ به مانگ تووشبوانی شێرپه‌نجه زیادده‌بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی ته‌مموزی 2024 عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست راگه‌یه‌ندراوێكی كورتی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی “ژیانی هه‌موو هاوڵاتیه‌كی هه‌ولێر له مه‌ترسیدایه”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: “چه‌ندین ساڵه باسی ده‌كه‌م، كه‌س گوێ ناگرێ! مانگ به مانگ تووشبوانی شێرپه‌نجه.. زیادده‌بن… ئه‌وانه‌ی كه‌سێكی نزیكیان تووشی شێرپه‌نجه بوو له‌م مه‌ترسیه ده‌گه‌ن!”.
ناوبراو كه پێشتر په‌رله‌مانتار بووه، راشیگه‌یاندووه كه “به‌ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی، دوكه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ری خه‌ڵكدا!”.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌پرسێت: “له كوێ بوه! پاڵاوگه مۆڵه‌تی نه‌بێت! به ویستی خۆی دوكه‌ڵ بكاته سه‌ری خه‌ڵك و حكومه‌ت خۆی نه‌وتی بداتێ!”.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی IQAir له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2023دا رێژه‌ی پیسبوونی هه‌وای هه‌ولێر گه‌یشته 154 پله.
راده‌ی پیسی هه‌وا ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ی له نێوان ژماره یه‌ك بۆ 50 بوو گونجاوه، به‌ڵام له ژماره 51 بۆ 100 مامناوه‌نده، له 101 بۆ 150 گونجاو نییه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاریان هه‌یه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی هه‌ناسه‌ته‌نگیان هه‌یه، له 151 بۆ 200 نا ته‌ندروسته و گونجاو نییه بۆ ژیان.