ئیران : فشارەکانی دەستپێکردەوە و داوای ڕادەستکردنی سەرکردەی حزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات لە عێراق
ڕێژنە میدیا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ته‌موزی 2024، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، له رێگه‌ی لیستك كه ناوی نزیكه‌ی 120 سه‌ركرده و ئه‌ندامی پارته كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێرانی تێدایه و له هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه، داوای له عێراق كردووه ناوه‌كانی ئه‌و لیسته راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بكات.
كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له دادوه‌ری ئێران، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئێران له پارێزگای ئه‌لبه‌رز له باكوری ئێران، ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان له‌م لیسته‌دا هاتووه به “تیرۆریست” وه‌سفكرد و ده‌ڵێت: “به‌م نزیكانه دادگایی ده‌كرێن”.
ره‌زا كه‌عبی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت: “ئه‌م فشارانه و ئه‌م داواكاریانه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران، خستویانه‌ته سه‌ر حكومه‌تی عێراق، له چوارچێوه‌ی ئه‌و فشار و سیاسه‌تی جه‌نگه‌دا دێت كه دژ به حزبه كوردییه‌كان و گه‌لی كورد به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، تا ئێستا رازی نه‌بوون قسه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن، نووسینگه و باره‌گای زۆرێك له حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی رژێمی ئێران، له هه‌رێمی كوردستانی عێراقدان.
ساڵی رابردوو، له‌سه‌ر بنه‌مای رێكکه‌وتنی ئه‌منی نێوان ئێران و عێراق، بنكه و باره‌گای زۆرێك له حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، له‌و ناوچانه چۆڵكران.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی، رایگه‌یاند عێراق پابه‌ندبووه به رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان تاران و به‌غدا، به داماڵینی چه‌كی گروپه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كان كه له هه‌رێمی كوردستاندا كۆبوونه‌ته‌وه و داخستنی باره‌گاكانیان له 19ی ئه‌یلولی 2023 و گواستنه‌وه‌یان بۆ سه‌ربازگه‌ی دیكه.
له‌م باره‌یه‌وه سامی رێكانی، چالاكوانی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سه‌باره‌ت به‌و فشارانه‌ی خراونه‌ته سه‌ر پارته كوردییه‌كانی ئێران ده‌ڵێت: “فشاری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان، بۆ ده‌ركردن یان راده‌ستكردنی سه‌ركرده‌ی كورده ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران، به‌شێكه له رێكه‌وتنێكی ستراتیژی نێوان ئێران و توركیا كه له ساڵی 2016 واژۆكراوه و تا ئیستاش به‌رده‌وامه.
دوای راپرسییه‌كه‌ی ساڵی 2017 بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئێران و توركیا گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گروپه كوردییه‌كان، پێویسته ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنێك بكرێت، دوور له ده‌سه‌ڵاتی هێزه گه‌وره‌كانی وه‌ك ئه‌مریكا و روسیا.
تا ئیستا حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان نه‌داوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه حسێن یه‌زدان په‌نا، سكرتێری گشتی پارتی ئازادی كوردستان ده‌ڵێت: “با بزانین ئایا حكومه‌تی عێراق، ئه‌م شه‌رمه‌زارییه له مێژووی خۆیدا تۆمارده‌كات و رازیده‌بێت به داواكارییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی یان رازینابێت”.
به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم چه‌ندینجار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا، هیچ رێكخراوێكی كوردی یان گروپێكی تیرۆریستی لێ نییه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌دووری ده‌زانم هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا، بچێته ناو مامه‌ڵه‌یه‌كی نامرۆڤانه و نه‌خوازراوی له‌و شێوه‌یه.
له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران كه له هه‌رێمی كوردستاندا كۆببونه‌وه، ته‌نها رووبه‌ڕووی فشاری سیاسی نه‌بووبوونه‌وه، بگره چه‌ند جارێك بنكه و باره‌گای ئه‌و حزبانه، به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
به‌رفراوانترین و دیارترینی ئه‌و هێرشانه، ئه‌و هێرشه موشه‌كییه بوو كه سوپای پاسدارانی ئێران، له ساڵی 2017، كردیه سه‌ر باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له ناوچه‌ی كۆیه و بووه هۆی كوژرانی 15 ئه‌ندام له سه‌ركرده و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و حزبه.
پێش دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، سوپای پاسداران، جارێكی دی بنكه و باره‌گاكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر، له رێی موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كرد.
ره‌زا كه‌عبی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سه‌باره‌ت به‌و بۆردومانانه باس له‌وه ده‌كات ئامانجی هێرشه‌كان “بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده” و ده‌ڵێت: “راسته كۆماری ئیسلامی ئێران، فشاره‌كانی له‌سه‌ر پارته كوردییه‌كان چڕكردووه‌ته‌وه، راسته به موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و چه‌كی مه‌ودا دوور، بنكه و باره‌گای پارته كوردییه‌كان بۆردومان ده‌كات، به‌ڵام مه‌به‌ستی راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، به ئامانجگرتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورده”.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه حسێن یه‌زدان په‌نا، باس له‌وه ده‌كات چالاكییه‌كانیان ته‌نها چالاكی سیاسین و ده‌ڵێت: “ئێمه رێز له بارودۆخی تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین، چالاكییه‌كانمان ته‌نها چالاكی سیاسین، له خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ رێكارێك دژ به كۆماری ئیسلامی ناگرینه‌به‌ر”.
ئاشكرایه له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، توركیا به ئامانجی “شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ گروپه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دژ به حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره” ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان فراوانتر كردووه.