زانست

نەتەوە یەکگرتووەکان زیرەکی دەستکرد بۆ چاوپێککەوتنی پەنابەران بەکاردەهێنێت

 

ئەلیخاندرۆ مایۆرکس، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، وەزارەتەکە کار لەسەر تاقیکردنەوەی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد دەکات بۆ ڕاهێنان بەو ئەفسەرانەی پۆلیس، چاوپێکەوتن لەگەڵ پەنابەران لە ئەمەریکا دەکەن.

مایۆرکس گوتی: “لەم پڕۆژە تاقیکارییەدا وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ بەم ئامێرە ڕاهێنان دەکات، تاکو وەک پەنابەران ڕەفتار بکەن بۆ ئەوەی ئەفسەرانی پۆلیس بتوانن مەشقی چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا بکەن.

لێدوانەکەی مایۆرکس کە لە پەراوێزی کۆنفرانسێکی تایبەت بە ئاسایش لە سانفرانسیسکۆ پێشکەشی کرد، دەستپێشخەرییەکانی AI دەخاتە ڕوو کە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرەتای ئەمساڵدا پەردەی لەسەر لادا.

بەگوێرەی وەزارەتەکە پلانی هەیە، ئەپڵیکەیشنی کارلێککارانە دابڕێژێت، بەمەبەستی تەواوکردنی مەشق و ڕاهێنانەکانی بۆ بەرپرسانی کۆچبەران، پشت بەوە دەبەستێت کە بە زیرەکی دەستکردی درووستکەری ناسراوە، ناوەڕۆکی نوێ بە پشتبەستن بە داتاکانی پێشوو دابین دەکات.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند،USCIS  بە تایبەتی کە بەشێکی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیە، کار لەسەر دروستکردنی ئەپڵیکەیشنێکی هەواڵگری دەستکرد دەکات کە کەرەستەی ڕاهێنان بۆ پێداویستییەکانی کارمەندانی پۆلیس دیزاین دەکات و ئامادەیان دەکات بۆ بڕیاردانی وردتر.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستە ڕوو، تەکنەلۆجیاکانی زیرەکی دەستکرد لەسەر خۆیان بڕیار نادەن سەبارەت بە کۆچبەران، بەگوتەی مایۆرکس، ئەو تەکنەلۆجیایانە توانای دیاریکردنی بارودۆخی دیاریکراوی هەر وڵاتێکیان دەبێت و زانیاریی دیکەشیان دەبێت کە یارمەتیدەر دەبن بۆ ڕەوتی کارکردن.

بەم پڕۆژە تاقیکارییە و چەندین تاقیکردنەوە لەم بوارەدا، حکوومەت هەوڵدەدات لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە تێچوونەکان کەم بکاتەوە و ئەدای کارکردن باشتر بکات، بەتایبەتی دوای خستنەبازاڕی گەورەی پلاتفۆرمی جی بی تی چات لە ساڵی 2022.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button