ڕێژنەمیدیا
قۆخ، یەکێکە لەو میوە هاوینیانەی کە خواستێکی زۆری لەسەرە بەهۆی تامە خۆشەکەی، لەهەمانکاتدا بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین و کانزا‌کان یەکێکە لە میوە هەرە تەندروستەکان بۆ جەستە.
د. کامەران رەسوڵ ژاژڵەیی پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت: سوده ته‌ندروستیه‌کانی قۆخ ئێجگار زۆرن بۆ ڕێگری کردن له نه‌خۆشی و پاراستنی ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
– له کاتی ڕیجیم و دابه‌زاندنی کێش و ڕێگری کردن له قه‌ڵه‌و بونه‌وه و زۆری کێش، چونکه بڕێکی که‌م کالۆری تێدایه و ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده ڕیشاڵیه‌کان و ئاو، هەستی تێربون دەبەخشێت.
– بۆ خانمانی دوگیان: رێگری ده‌کات له توشبون به قه‌بزی و زۆربه‌ی ڤیتامین و کانزا سه‌رکیه‌کانی تێدایه که گرنگن بۆ گه‌شەی کۆرپه‌له و دایکان.
– رێگری ده‌کات له که‌می پۆتاسیۆم؛ بۆیه رۆڵێکی باشی هه‌یه له خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنی به‌رزی فشاری خوێن.
– یه‌کێکه له خۆراکه گرنگه‌کان بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و کێش و باڵای ته‌ندروست.
– گرنگە بۆ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچولۆچی و ره‌شی ژێرچاو و زو سپی بونی مووه‌کانی قژ و هه‌ڵوه‌رینی.
– چارەسەرێکە بۆ قەبزی ریخۆڵەکان چالاک دەکات و پاکیان دەکاتەوە لە ماددە ژەهراوییەکان و رۆڵیشی هەیە لە کەمکردنەوەی غازات.
– ئێسەکان دەپارێزێت و بەسودە بۆ هه‌وکردنی جومگه‌کان و چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه.
– یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره له خوێن دەدات، میوه‌یه‌کی زۆر باشه بۆ که‌سانی توشبو به نه‌خۆشی شه‌کره.
– پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین.
– که‌م کردنه‌وه‌ی گرژبونی ماسولکه و هیلاکی و شه‌که‌تی به‌رده‌وام و توڕه‌یی.
ـ پاراستنی ددانه‌کان و نه‌هێشتنی کلۆری و رێگریکردن لە هه‌وکردن و ئاوسان و خوێنبه‌ر بونی پوک.