ڕێژنە میدیا
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند،،“پیاوێكی تەمەن 43 ساڵ لە ژێر زەمینی ماڵێك لەگەڕەكی زەرگەتەی سلێمانی دۆزراوەتەوە، لەخانووەكە بەتەنیا ژیاوە و كەسی دیكەی لەگەڵ نەبووە”
وە دەڵێت؛ ئەو كەسە نەخۆشی شیزۆفینیای هەبووە و بە تەنیا ژیاوە، كەسوكاری هاتوون بۆ پۆلیس و هیچ سكاڵایەكیان نییە”
باسی لەوەش كرد، لەلایەن دراوسێکانییەوە پۆلیس ئاگادار كراوەتەوە، تەرمەكە بۆنی كردووە، وادیارە دوو تا سێ رۆژە تەرمەكە ماوەتەوە بۆیە بۆنی كردووە، لەئێستادا تەرمی كەسەكە نێردراوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی