کوردستانهەواڵ

شیلادزێ : بەهۆی بۆردوومانێکی تورکیا کەسێک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە

ڕێژنە میدیا

ئەندامێکی رێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی دەڵێت، لە بۆردوومانێكدا هاونیشتمانییەکی شیلادزێ گیانی لەدەستدا و یەکێکیش بریندارە.

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT) ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند ، بۆردوومانەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی عوسمان روژدی مڕوانسییە و تەمەنی 32 ساڵ بوو.

فەخری خەلیل، ئامۆزای ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ڕایگەیاند، عوسمان روژدی لە گوندی خاستوو لە باشووری شیلادزێ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیاوە گیانی لەدەستداوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button