تەندرووستی

ئەو خواردنەوە و خۆراکانەی سپێرمی پیاو زیاد دەکەن بناسە

ڕێژنە میدیا

 

توێژینەوەكان دەریان خستووە 90% پیاوان كۆئەندامی زاوزێیان لە بەرهەمهێنانی سپێرم كێشەیان هەیە و ناتوانن بە رێژەیەكی پێویست سپێرمی تەندروست بەرهەم بهێنن، ئەمەش بەهۆی خراپی سیستمی خۆراكی پیاوانە و شارەزایان رێنمایی پیاوان دەكەن، بۆ زۆربوونی رێژەی سپێرم و بەرهەمهێنانی سپێرمی تەندروست ئەو خۆراكانە بخۆن.

یەكەم:گوێچكە ماسی، جۆرە گیانەوەرێكی دەریاییە و خواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی توانای بەرهەمهێنانی سپێرم، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی قورقوشم و هاوكات ترشی ئەمینی تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن و كۆئەندامی زاوزێی نێر چالاك دەكات و دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی سپێرمی بەهێز و تەندروست كە توانای خستنەوەی منداڵی تەندروست زیاد دەكەن.

دووەم: شۆكۆلاتەی گەرم، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ترشی ئەمینی، بۆیە دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی سپێرم و چێژی زیاتر بە پیاو دەبەخشێت لە پرۆسەی جووتبووندا.

سێیەم: مۆز، ئەگەر دەتەوێت رێژەی سپێرم و توانای سێكسیتان بە ئاستیچكی زۆر باش و بەهێز بگات، ئەوا بیكەن بە نەریتێك و هەموو رۆژ تەنیا مۆزێك بخۆن، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مادەی پرۆمیلین، كە بەرپرسە لە زیادبوونی ئارەزووی سێكسی و بەهێزی سپێرمی پیاو.

چوارەم: گوێز، بۆ ئەوەی سپێرمی پیاو بەهێز و تەندروست بێ، پێویستە رۆژانە بڕێكی كەم گوێز بخۆن، چونكە زۆر دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ئۆمێگا3، كە رێژەی سپێرم زیاد دەكەن و سووڕی خوێن لە كۆئەندامی زاوزێی پیاو چالاك دەكەن.

پێنجەم: سیر، سەرەڕای سوودە زۆرەكانی بۆ زۆربەی نەخۆشییەكان، بەڵام لەم دواییە پزیشكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە دەبێتە هۆی چالاكبوونی سوڕی خوێنی لە كۆئەندامی زاوزێ و زیادبوونی رێژەی سپێرمی پیاو، بەهۆی بوونی مادەی ئەلیسین كە یەكێكە لە پێكهێنەرەكانی گۆگردی ئەندامی.

شەشەم: توو، دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە و سوڕی خوێن چالاك دەكات و پلەی گەرمی جەستە و كۆئەندامی زاوزێی پیاوان رێك دەخات، ئەگەری منداڵ خستنەوە بەهێز دەكات و ژیانێكی پڕ چێژی سێكسیتان بۆ دەستەبەر دەكات.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button