
ڕێژنە میدیا
باڵای مرۆڤ زۆر هۆکار کاری تێدەکات، بەزۆری هۆکاری بۆماوەییە، بەڵام منداڵ لەسەرەتایی پێنج ساڵی یەکەم و کاتی باڵغبوونیدا هەندێک خواردن هەن کە یارمەتی دەدەن باڵایان بەرز بکات.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی”الامارات الیوم” هەندێک خواردنی ئاشکراکردووە کە یارمەتی منداڵ دەدەن بۆ باڵا بەرزبوون، کە ئەمانەن:
١. پرۆتین:
پرۆتین گرنگە بۆ ئەندامەکان، هۆرمۆنەکان، ماسولکەکان و ئێسکەکان، کەمی پرۆتین کار لە گەشە دەکات، بارستەی ماسولەکان کەمدەکاتەوە، گەشی ئێسکەکانیش لاواز دەکات، سەرچاوەکانی پرۆتینیش بریتین لە( ماسی، هێلکە، گۆشتی مریشک و پاقلەمەنییەکان)
٢. کاربۆهێدرات:
وزەی جەستە پێویستی بەوەیە زیاتر بکرێت، بۆیە کاربۆهێدرات لەدوای خواردنی شی دەبێتەوە بۆ گلوکۆز، ئەوەش وا دەکات جەستە وزەی پێویستی دەست بکەوێت و ناهێڵێت پرۆتین بگۆڕێت بۆ ووزە.
٣. کالیسۆم:
کالیسیۆم ماددەیەکی کانزایی گرنگە بۆ دروستبوونی ئێسکەکان و پەرە بە گەشەیان دەدات، سەرچاوەی کالیسۆمیش بریتین لە( بەرهەمە شیرەمەنەییەکان و سەوزەواتەکان هتد..)
٤.ڤیتامین A:
ئەو ڤیتامینە یارمەتی دروستبوونی ئێسکەکان دەدات و ئاستی کالیسۆم رادەگرێت لە ئێسکەکاندا، کەمی ئەم ڤیتامین رێگری دەکات لە گەشەی ئێسکەکان.
٥. ڤیتامین D:
ئەو ڤیتامینە بە یەکێک لە توخمە گرنگەکان دادەنرێت بۆ گەشەکردنی ئێستک و ماسولەکان، رۆڵێکی گرنگیش دەبینێت لە هەڵمژینی کالیسۆم و فۆسۆفر، کە دوو توخمی گرنگن بۆ بەهێزکردن و گەشەکردنی ئێسکەکان.
٦.زینک:
زینکیش توخمێکی گرنگە بۆ گەشەکردن لە قۆناغە جیا جیاکانی ژیاندا، هەروەها رۆڵ دەبینێت لە کۆکردنەوەی پرۆتین، و دابەشوونی خانە.