ئابووریکوردستانهەواڵ

مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان له‌ به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرا

ڕێژنە میدیا

 

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە 676 ملیار و 36 ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگەو دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئاشکرایکرد کە سبەینێ چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکرێت.

بەهۆی بوونی گرفت لە لیستی مووچەکانیاندا، وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی پارەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی راگرتبوو، هاتنی ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ دوای زیاتر لە سێ مانگ دێت بەسەر وەرگرتنی کۆتا مووچەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، کە لە مانگی چواری ئەمساڵدا کۆتا مووچەیان وەرگرتبوو.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button