کوردستانهەواڵ

پشووی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا

ڕێژنە میدیا

 

سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند” سبەی سێشەممە، ١٦ی تەمموزی ٢٠٢٤، بە بۆنەی یادی عاشورا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە و ڕۆژی چوارشەممە، دەوامی فەرمیی دەست پێ دەکاتەوە”.

ساڵانە، لە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕەمدا، پەیڕەوانی شیعە مەزھەب ڕێوڕەسمێکی شین و ماتەم دەگێڕن بەھۆی ئەوەی لەو ڕۆژەدا ئیمام حوسێن و ژمارەیەک لە کەسوکار و یاوەرانی لە شەڕی کەربەلا کوژران و لەم یادەدا بە ملیۆنەها کەس لە پەیڕەوانی شیعە مەزهەب لە ئێرانەوە بەرەو کەربەلا دەچن و بەشداریی بۆنەکە دەکەن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button