جیهانهەواڵ

ڕووسیا بۆ یەکەمین جار بۆمبی ( قیامەت ) لە جەنگی ئۆکراین بەکار دەهێنێت

ڕێژنە میدیا

 

میدیاكانی ڕوسیا گرتە ڤیدیۆییەكیان بڵاوكردەوە، كە تێیدا فڕۆكەیەكی بۆمبی “فاب 3000″ی روسی کە بە بۆمبی “قیامەت” ناسراوە هەڵگرتوە و لە جەنگی ئۆكرانیادا بەكاریدەهێنێت، كە توانای ئەو بۆمبە هاوشێوەی بۆمبێكی ئەتۆمی تاكتیكییە.

میدیاکانی ڕوسیا ڤیدیۆی فڕۆکەی جەنگی (سوخۆی34)یان بڵاوکردەوە، کە بە ئاسمانی ئۆکرانیادا دەسوڕێتەوە، بۆمبی “FAB-3000″ی ڕوسی هەڵگرتوە، کە بە بۆمبی “قیامەت” ناسراوە و لە جەنگی ئۆكرانیادا بەكاریهێناوە، کێشی ئەو بۆمبە نزیکەی سێ تەنە و هاوشێوەی بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکییە.

بۆمبی FAB-3000 باڵی هەیە، كاتێك لە ئاسمانەوە بەرەو ئامانجەکەی ئاڕاستە ده‌كرێت، بۆمبەکە 180 پلە دەسوڕێتەوە بۆ ئەوەی خۆی ڕاستبکاتەوە بۆ پێكانی ئامانجەكەی و کاتێک دەگاتە ئامانجەكە زیانێکی زۆر بە شوێن و ژێرخانەكەشی دەگەیەنن.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، لە مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵەوە پڕۆسەی بەرهەمهێنانی بۆمبی “FAB-3000” دەستیپێكردوە و ڕۆژی 22ی (ئازار/3) وەزارەتی بەرگری ڕوسیا زیادكردنی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئاسمانی فاب 3000ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ژمارەیەكی زۆری لەم بۆمبەی بەرهەمهێناوە.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button