ڕێژنە میدیا
لهبهردهم ماڵی بهرپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان تهقینهوهیهك روویدا، به وتهی سهرچاوهیهكی ئاگادار دوو پاسهوانی بریندارن.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕێژنە میدیا بهیانی ئهمڕۆ پێش رۆیشتنی بۆ سهر كارهكهی، پاسهوانی ئهكرهم ساڵح، بهرپرسی لقی 22ی پارتی له كهلار ئۆتۆمبێلی ناوبراوی كارپێكردووه بۆ ئهوهی پێی بچنه سهر كار.
پاش ڕووداوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەرپرسی لقی 22ی پارتی بەم شێوەیە بۆ کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دووا
ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە گەرمیان كەمێك لەمەوبەر لە پرێس كۆنفرانسێكدا گوتی: هەموو ئاماژەكان ئەوە بوو كە چاودێریی من كراوە، پێشتر ئۆتۆمبێلەكەم لە ماڵەوە بوو، شۆفێرەكەم هێنابوویە دەرەوە و نزیكەی چارەكێك لە دەرەوە بوو، لەو كاتەی خۆم سواری ئۆتۆمبێلەكەم بووم و ئۆتۆمبێلەكە جووڵا، ئنجا تەقییەوە.
دهشڵێ: گومانم هەیە كە لە ڕێگەی كۆنتڕۆڵەوە و لە دوورەوە كە چاودێریم كرابێت، ئۆتۆمبێلەكە تەقێندرابێتەوە، ئۆتۆمبێلەكەم به تهواوی سووتا، خۆشبەختانە خۆم سەلامەتم و هەندێك لەو پێشمەرگانەی لەگەڵم بوون بە سووكی بریندارن.
بهرپرسی لقی گهرمیانی پارتی دهڵێ: گومان دەكرێت كردەوەیەكی تیرۆریستی بێت، چونكە هیچ گرفتێكمان نەبووە، بۆیە داوا لە دامودەزگاكانی سنوورەكە دەكەم، لە پۆلیس و ئاسایش، لێكۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بكەین. ئێمە لەم سنوورەین و ئاسایشی ناوچەكەمان لە ئەستۆی ئەوانە.
بهرپرسی لقی گهرمیان پارتی، گوتیشی: ئەگەر بە چەند چركەیەك خۆمان ڕزگار نەكردایە، هەموومان لەنێو ئۆتۆمبێلەكەمان دەسووتاین.
ئاشكراشی كرد: جۆری ئەم كردەوەیە بە خەڵكی نەشارەزا ناكرێت، كردەوەیەكی گەورە بوو و بۆمبێك لەژێر ئەو شوێنە دانرابوو كە خۆم لێی دادەنیشم.
ئهكرهم ساڵح، گوتیشی: ئێمە هیچ لێدوانێكمان نەداوە، جۆری تەقینەوەكە دەریدەخات كە جیهەتێك یان گرووپێك لە پشت ئەم بابەتەیە، ئێمە كەس تۆمەتبار ناكەین تا ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان دەردەكەون.