کوردستانهەواڵ

پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات

ڕێژنە میدیا

 

لە سبەینێوە پرۆسەى گواستنەوەو دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لە نێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەست پێ دەکات.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2024-2025) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، کە پرۆسەکە لە ڕێکەوتى (2024/7/15) تاکو (2024/8/31) بەردەوام دەبێت.

تێبینى:

١/ قوتابى و خوێندکار لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و ڕونکردنەوەیەک.

٢/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.

٣/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.

٤/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button