ڕێژنە میدیا
لاپەڕەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردەوە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، زەوی دەدرێتە 163 خێزانی دانیشتووی دوو گەڕەکی شاری کەلار.
ئاماژە بە ئەوە دراوە كە بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوو گەڕەکی لیوا ڕەشەکە و جەمەلۆنەکەی قەزای کەلار کە لە ١٦٣ ماڵ پێکهاتوون، هەریەکە بە پارچەیەک زەویی ٢٠٠ مەتری، قەرەبوو دەکرێنەوە.
ئەوەش خراوەتە روو كە ئێستا سەرجەم ڕێکارەکانی قەرەبووکردنەوەیان کۆتایی هاتووە و لە نزیکترین کاتدا زەوییەکانیان پێدەدرێت.