تەندرووستی

ئایسکرێم بەمشێوەیە بخۆ سوودی بۆ جەستە دەبێت

ڕێژنە میدیا

 

پسپۆڕانی بواری خۆراک سوودە سەرسوڕهێنەرە تەندروستییەکانی ئایسکرێمیان ئاشکراکردووە، بەتایبەتی کاتێک بەراورد دەکرێت بە شیرینیەکانی تر کە بێ بەشن لە ماددە خۆراکییەکان.

بەگوتەی شارەزایان وەک لە “روسیا تودەیـ”ـدا هاتووە، رەنگە دوو لەسەر سێی کوپێک ئایسکرێمی شیرەمەنی بە سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆم هەژمار بکرێت، کە بەهێزی ئێسک و ماسولکەکان دەپارێزێت، هەندێک جۆری ئایسکرێم لە هەر ژەمێکدا نزیکەی شەش گرام پرۆتین دابین دەکەن، ئەمەش بەپێی مارکەکەیە.

تێکەڵبوونی پرۆتین و ئاستی مامناوەندی چەوری، دەردانی شەکر بۆ ناو خوێن خاو دەکاتەوە، ئەمەش رێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی توندی گلوکۆزی خوێن کە پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەوە هەیە.

هاوکات پسپۆڕان هۆشداری دەدەن لە خواردنی ئایسکرێم بە رێژەیەکی زۆر، چونکە رەنگە هەندێک جۆر رێژەیەکی بەرزی شەکر و چەوری تێدابێت کە مەترسیدارە بۆ جەستە، پێشنیار دەکرێت جۆرە تەندروستەکان بە پشتبەستن بە بەرهەمە شیرەمەنیەکان هەڵبژێردرێت، هەروەها پێویستە نەخۆشانی شەکرە لە کاتی خواردنی ئایسکرێمدا وریا بن.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button