جیهانهەواڵ

ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا کرا کە تەقەی لە تڕەمپ کرد

ڕێژنە میدیا

میدیا فەرمیەکانی ئەمریکا پاش ماوەیەکی کەم لە رووداوی هەوڵی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترەمپ بڵاویانکردەوە، تۆماس ماسیۆ کروک کە هاووڵاتییەکی ئەمریکی تەمەن 20 ساڵە تۆمەتبارە بە رووداوی تەقەکردنەکە لە ترەمپ.

لە رووداوی تەقەکردنەکەدا، لە ئێوارەی 13ـى تەمموز لە کۆبوونەوەیەکی جەماری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ترەمپ گوێی راستی برینداربوو، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، بێجگە لە کوژرانی تەقەکەرەکەش لەشوێنی رووداوەکە، یەکێک لە ئامادەبوان کوژرا و دوو کەسی تریش برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەمریکا و ئێف بی ئای، تەقەکەرەکە لە دووری 120 مەتر لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکەی ترەمپەوە و لەسەر بینایەکی بەرزەوە تەقەی لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی ئەمریکا تۆمەتباری تەقەکردنەکە کە لەهەمان شوێندا کوژراوە، ناوی (تۆماس ماسیۆ کروک)ە و لە سێپتەمبەری 2003 لە پێنسیلڤانیا لە دایکبووە و بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکانی لە لیستی دەنگدەرانی ئەمریکا لایەنگری پارتی کۆمارییەکانە، هەمان ئەو پارتەی ترەمپ نوێنەرایەتی دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی.

میدیاکان لەسەرچاوەی پرۆفایلەکانی تۆمەتبارەکەوە لە سۆشیال میدیا ئاماژەیان بەوە داوە کە پێدەچێت (تۆماس ماسیۆ کروک) ئەندامی بزوتنەوەی (ANTIFA)بێت کە بزوتنەوەیەکی ئەمریکییە دژى فاشیزم و رەگەزپەرستییه‌ لە ئەمریکا.

ئێف بی ئای رایگەیاند، کە رووداوەکە هەوڵی تیرۆکردنی ترەمپ بووە و لێکۆڵینەوەکانیش بۆ ئاشکراکردنی هۆکار و وردەکاری رووداوەکە رۆژ و هەفتە و مانگیان پێ دەچێت.

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button