
ڕێژنە میدیا
بە گوێرەی زانیاریەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕ روویدا و بەهۆیەوە کارمەندێکی هێزەکانی ئاسایش شەهیدبوو.
ئاڤێستا محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر بۆ میدیاکان وتی ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری ناحیەی قەرەهەنجیر شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان دوو چەکداری داعش و هێزێکی ئاسایش روویدا .
ڕاشیگەیاند کارمەندێکی ئاسایش شەهیدبووە و یەکێکی دیکەش برینداربووە , لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە و دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ڕێژنە میدیا لە شەڕەکەدا یەکێک لە چەکدارەکان کوژراوە و دانەیەکشیان بەبرینداری دەستگیر کراوە .
هەر لە بارەی ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەیداوە، کاتژمێر هەشتی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە شارەدێی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکووک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕوبونەوە ڕوویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکراوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، لە ڕووبەڕوو بوونەوەکەدا کارمەندێکی ئاسایش بەناوی جوامێر عەزیز ڕەشید شەهید و کارمەندێکی دیکەش برینداربووە.
هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، هەردوو چەکدارەکەی داعش بە مەرامی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، پێشتریش لە کردەیەکی تیرۆریستیدا کارمەندێکی پۆلیسیان لە گەڕەکی شۆراوی کەرکووک شەهید کردووە،