جیهانهەواڵ

تڕەمپ لەکاتی وتاردان و بانگەشەی هەڵبژاردن تەقەی لێکرا

ڕێژنە میدیا

 

لەکاتی وتاردان بۆ هاوڵاتیان و  بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی , دۆناڵد ترەمپی کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، تەقەی لێ کرا و هەوڵی کوشتنی درا.

لەکاتی وتارەکەی ترەمپدا، دەنگی چەند گولـلەیەک بیسترا و بۆ ماوەی چەند چرکەیەک ترەمپ کەوتە سەر زەوی، بە گوێرەی چەند ڤیدیۆیەکیش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراونەتەوە، ترەمپ تەنها گوێچکەی بریندار بووە و لە ئیستادا تەندرووستی جێگیرە .

هاوکات لە  هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیس بەرپەرچی درایەوە و لە هەمان شوێنی ڕووداوەکە کوژرا .

کەمێک بەر لە ئیستا ، راوێژکارێکی ترەمپ بە ئاژانسی سی ئێن ئێنی ئەمریکی راگەیاندووە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و لە ئێستادا ترەمپ لە شوێنی رووداوەکە دوورخراوەتەوە.

بڕیارە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت  .

جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا و کاندیدی دیموکراتەکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و کاندیدی کۆمارییەکان، رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی ئەو پۆستە دەکەن.

پۆلیسی ویلایەتی پێنسلڤانیا ڕایگەیاند دەستیان بە لێکۆڵینەوەی چڕ و ورد کردوە لە دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو کەسەی کە هێرشەکەی ئەنجام داوە .

 

 

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button