رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکوردستانهەواڵ

ئەردۆگان : لە پەیامێکدا باسی لەسەر کردنەوە و لادانی گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد

ڕێژنە میدیا

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەدوای سەردانەكەی بۆ ئەمریكا و لەكاتی گەڕانەوەیدا لەڕێی لێدوانێكەوە بۆ ڕۆژنامەنووسان، پەیامێكی ئاراستەی سنووری سلێمانی كرد و هاوكات، ستایشی هەولێری كرد و ئەو سنوورەی بە دۆست ناوبرد.

لەپەیامەكەیدا ئەردۆگان ڕایگەیاندووە، ئاڵۆزی لەنێوان ئیدارەی سلێمانی و هەولێر بەردەوامە و پێشتر سنووری سلێمانییان ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كە مەودایەك لەنێوان خۆیان و پەكەكە دروست بكەن و ئێستاش تۆپ لە گۆڕەپانی سلێمانیدایە و بڕیار لای خۆیانە بۆ ئەو بابەتە.

دووپاتیشی كردەوە، تا سنووری سلێمانی مەودا لەنێوان خۆی و پەكەكە دانەنەێت، ئەنكەرە هیچ گۆڕانكارییەك لەهەڵوێستیدا بەرامبەر ئەو ناوچەیە ناكات و ڕایگەیاندووە، گەمارۆی ئاسمانی سلێمانی بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی سلێمانی داواكارییەكان جێبەجێدەكەن.

لەلایەكی ترەوە سەرۆكی توركیا دڵخۆشی خۆی دەربڕیوە بە هاوكاری و دۆستی هێزەكانی عیراق و سنووری هەولێر و باسی لەوە كردووە، سوپاس و پێزانینیان هەیە بۆ دەسەڵاتدارانی هەولێر و هێزە ئەمنییەكانی ئەو ناوچەیە, كە هاوكار و دۆستیانن و دلخۆشی خۆی بە هاوكارییەكانیان دووپاتكردۆتەوە.

وتیشی گەر هەندێ‌ گۆرانكاری لە هەڵوێستەكانی یەكێتی هەبێت ئێمەش هەڵسەنگاندنی بۆ دەكەین و هەڵوێستی باشمان دەبێت .

ووتاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان

Back to top button