ڕێژنە میدیا
كۆتایی پشوی هاوین نزیكە و چەند هەفتەیەكی ماوە، ئیتر پێویست دەكات دەست بە چالاكییەكانی خوێندن بكەیت و هەوڵی باشتر بدەیت، بەڵام پێش ئەوەی پشوی هاوین تەواو بێت، گرنگە ئەم كارانە بكەیت.
1. ئەو چالاكییانە ئەنجامبدە كە یارمەتیدەری مێشكن، بەتایبەتی كتێب خوێندنەوە، بەلایەنی كەم فریای كتێبێك بۆ سێ كتێب و رەنگە زیاتریش بكەویت بیخوێنیتەوە، یارمەتیت دەدات خۆت نوێ بكەیتەوە و سود لە كاتی پشوەكەت ببینیت.
2. كاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەكەت بەسەر ببە، خۆت سەرقاڵ مەكە بە بەكارهێنانی مۆبایل یان ئەو چالاكییانەی كاتەكانت بەهەدەر دەدەن، كۆبونەوە لەگەڵ خێزان زیاتر وزەی ئەرێنیت پێدەبەخشێت و پەیوەندییەكانت باشتر دەكات لەگەڵیان.
3. خۆت نوێ بكەرەوە، هەوڵمەدە بە هەمانشێوەی پێش پشوەكە بیت، شتێك لە خۆتدا بگۆڕە، بۆ نمونە وازهێنان لە خویەكی خراپت؛ وەكو خواردنی ناتەندروست، یان فێربونی كارێكی نوێ، یاخود بەرزكردنەوەی ئاستی زانیارییەكانت، یان هەر شتێك كە دەزانیت بەرەوپێشترت دەبات.
4. وەرزش بكە و گرنگیی بە تەندروستی خۆت بدە، هەوڵبدە خۆت دوربخەرەوە لە هەر شتێكی ناتەندروست.
5. پلان دابنێ بۆ دوای پشوەكەت، رێگە مەدە كاتەكانت بەهەدەر لێبڕوات، سود لە هەر چركەیەك ببینە كە لە ژیانتدا هەیە، بزانە كاتەكانت چۆن رێكدەخەیت.