ڕێژنە میدیا
لەسلێمانی قۆناغی دووەمی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ جێبەجێدەکرێت و بەپێی زانیارییەکان لەماوەی رابردو بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هاوڵاتیان بۆماوەی چەند مانگێک کامێراکان کوژێنراونەتەوە.
بەپێی گرێبەستی نێوان کۆمپانیای جێبەجێکار و حکومەتی هەرێم، کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ تەنیا لەسەر رێگەی دوکان- سلێمانی جێگیر ناکرێن بەڵکو بە سێ قۆناغ کامێراکان دادەنرێن و لە تەواوی رێگە سەرەکییەکان کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی دادەنرێن.
هەروەها لە ئێستادا دەستکراوە بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی پرۆژەکە لەسەر رێگەی سلێمانی – چەمچەماڵ کامێرای خاڵ بۆ خاڵ دادەنرێت لە ئێستاشدا کۆمپانیای جێبەجێکراو سەرقاڵی راکێشانی هێڵی ئینتەرنێت-ن بۆ کامێراکان.
بە گوێرەی زانیاریەکان لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەکەدا کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی سلێمانی- هەڵەبجە، جێگیردەکرێن.
شایەنی باسە لەسەر رێگەی سلێمانی- دوکان 24 کامێرا جێگیر کراوە، 12 کامێرایان بۆ رۆشتن و 12 کامێراش بۆ هاتنە بۆ ناو شاری سلێمانی، لەسەر رێگەی سلێمانی- چەمچەماڵیش 24 کامێرا دادەنرێت.