
ڕێژنە میدیا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٣/٧/٢٠٢٤ پەرلەمانتار ( سۆران عومەر ) لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم کۆمەڵێک زانیاری لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاگەیاند
دەقی بڵاوکراوەکەی سۆران عومەر
کۆمپانیای ڕوسنەفت ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری دا بەو کەسەی کە حکومەتی هەرێمی بۆ رازیکردن و
٣ ملیار دۆلاریشی داوە بەحکومەتی هەرێم , ئەمانیش تاکو ٢٠٣٨ بڕی ٦ ملیار‌و ٦٩٦ ملیۆن دۆلار دەدەنەوە بەروسنەفت
كۆمپانیای رۆزنه‌فت 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلاری داوه به‌كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر كارئاسانی و گرێبه‌ستی نه‌وتی!
ئه‌م بابه‌ته مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگی مه‌ترسیداره كه‌سێك له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ كارئاسانی بۆ ڕۆزنه‌فت له‌به‌رامبه‌ر ڕێكه‌وتنه‌كان بۆ گرێبه‌ستی نه‌وت بڕی 250 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه كه ده‌كاته 25 هه‌زار ده‌فته‌ر دۆلار!
پێویسته ڕای گشتی كوردستان و داواكاری گشتی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی و په‌رله‌مان به‌جدی له‌م بابه‌ته به‌ده‌نگ بێن و ئاشكرا بكرێ كێیه ئه‌و 250 ملیۆن دۆلاره‌ی وه‌رگرتووه؟
ئه‌مه ڕه‌شوه‌و به‌رتیلێكی مه‌ترسیداره بۆ هه‌رێمی كوردستان و بۆ ڕۆزنه‌فت كه‌له قوت و داهاتی ئه‌م مله‌ته‌یه، تاڵانكردنی نه‌وت و داهاتی ئه‌م هه‌رێمه‌یه بۆ كه‌سانێك كه ده‌ستیان به‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وت و پاره‌و داهاته‌كه‌یدا گرتووه‌و چه‌ندین ساڵه پێی بوون به ملیاردێرو هه‌رێمیان توشی ئه‌م نه‌هامه‌تیانه كردووه.